بە فەرمانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان حکومدراوانى بادینان ئازاد دەکرێن کوردستانی

نوچەنێت:

بە مەرسومێکى تایبەتى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، حکومدراوانى بادینان لە شەش مانگى داهاتوو ئازاد دەکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/شوبات/2022)، بەشدار حەسەن، پارێزەرى کەیسى حکومدراوانى بادینان لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕاگەیاند، "بە فەرمان و مەرسوومى سەرۆکى هەرێمى کوردستان حوکمدراوانى بادینان بە ڕێژەى (60%) ماوەى حکومدانیان کەمکرایەوە."

بەپێى نووسینەکەى پارێزەر بەشدار حەسەن، مەرسومەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەرجەم حوکمدراوانى بادینان دەگرێتەوە، کە پێکهاتوون لە (شێروان شێروانى، شڤان سەعید، ئایاز کەرەم، هاریوان عیسا، گوهدار حمدامین).

هەر ئەمڕۆ عەلى حەمە ساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، شەش مانگى داهاتوو سەرجەم حوکمدراوانى بادینان ئازاد دەکرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین