سەگە بێلانەکانی هەولێر نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری شاری هەولێر دەڵێت: پارێزگای هەولێر پلانی دانانی شەڵتەرێکی هەیە بۆ سەگە بێلانەکان، بەڵام لەوێ بەخێوناکرێن بەڵکو تەنیا نەشتەگەرییان بۆ دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە(23/ شوبات/ 2022) دکتۆر مامەند محەمەد بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری شاری هەولێر، دەربارەی سەگە بێلانەکانی شار ، لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت گوتی: شوێن بۆ بۆ شەڵتەری کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان لەسەر رێگای گوێڕ، لە لایەن پارێزگای هەولێر دابینکراوە کە رووبەرەکەی نزیکەی 20 دۆنمە، بەڵام تا ئێستا دەستبەکار نەبووە، ئەو پڕۆسەیە لە پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەچێت تەنها ئەوە نییە سەگ لە شەڵتەر کۆبکرێتەوە، بەڵکو بە پێی پێداویستی سەگەکان لەلایەن شارەوانییەوە دەگەیێندرێتە شەڵتەر، لەوێ ستافی ڤێتەرنەری نەشتەرگەری پێویست، چارەسەری پێویست و کوتانی پێویستیان بۆ دەکات، دوای یەک رۆژ بۆ حەوت رۆژ هەتا برینەکانیان چاک دەبێتەوە بەخێودەکرێن و دواتر بەرەڵا دەکرێنەوە.

دکتۆر مامەند، سەبارەت بۆ هۆکاری نەشتەرگەرییەکان گوتی: بە ئامانجی ئەوەیە کە زاوزێ نەکەن و زیاتر نەبن. جۆری نەشتەرگەرییەکە نەشتەرگەری زاوزێی بۆ دەکرێت هەروەها کوتانیان دژی هاری بۆ دەکرێت، چارەسەری مشەخۆری دەرەکی و ناوەکییان بۆ دەکرێت، دواتر گوێیان نیشانە دەکرێت بۆ ئەوەی دیار بێت کە ئەوە کاری لەسەر کراوە.

سەبارەت بە کاتی جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە د،محەمەد دەڵێت: هەر کاتێک پێداویستی ڤێتەرنەری و نەشتەرگەری و چارەسەرکردنەکان بۆ ئێمە دابین بکرێت، دەتوانین دەست بەکارەکان بکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین