وەزارەتى کارەبا ژمارەى پێدانى ئەمپێرەکانى کارەبا زیاد دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ڕاوێژکارێکى وەزارەتى کارەبا دەربارەى زیادکردنى کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا ڕایدەگەیێنێت، سەرەتاى مانگى سێى داهاتوو ڕەوشى کارەبا باشتر دەبێت و (40) ئەمپێر کارەبا بە هاووڵاتییان دەدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/شوبات/2022)، حوسێن حەمەد، ڕاوێژکاری وەزارەتی کارەبا بە ماڵپەڕی (PDK)ـى راگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئاداری داھاتوو ئەو بڕە کارەبایەی لەڕێگەی پێوەری زیرەکەوە بە ھاووڵاتیان دەدرێت زیاد دەکرێت بۆ (40) ئەمپێڕ، چونکە لە مانگى ڕابردوو بە هۆى بەرزبوونەوەى خواست لەسەر کارەبا، پێدانى ئەمپێرەکانى کارەبا کەمکرابووەوە.

حوسێن حەمەد، سەبارەت بە هۆکارى زیادکردنى پێدانى ئەمپێرى کارەباى زیرەک گووتى، لە سەرەتاى مانگى داهاتوو، بە هۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما خواست لەسەر کارەبا کەمتر دەبێتەوە، بەمیش دەتوانرێت کاژمێر و پێدانى ئەمپێرەکانى کارەبا زیاتر بکرێت.

دەشڵێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لەسەر ئەنجامدانی پلانەکانی بۆ ئەوەی کارەبای زیاتر بە ھاووڵاتیان بدرێتن، 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین