شیرین ره‌زا په‌یوه‌ندییه‌كى نهێنى خۆى ئاشكرا ده‌كات رەنگاورەنگ

ئاماده‌كردنى: سیهام میران

شیرین ره‌زا كه‌ هونه‌رمه‌ندێكى میسری به‌ناوبانگه‌ و ته‌مه‌نى 53 ساڵه‌، له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى ئاشكراى كرد، په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ كوڕێك هه‌یه‌ ته‌مه‌نى 28 ساڵه‌.

کارەکتەری هونەرمەندی میسری " شیرین ره‌زا"بوێرانه‌یه‌ و  جێى مشتومڕه‌ و هەرچەندە كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت، بەڵام کاتێك قسە دەکات زۆر شتی شاراوە لە ژیانی تایبەتی خۆی ئاشکرا دەکات.

شیرین ره‌زا کچی کۆچکردوو مەحمود ره‌زایە، كه‌ بەناوبانگترین دیزاینەری نمایش و سەماکاره‌كانی میسر بوو. شیرین ماوه‌یه‌كیش هاوسەری گۆرانیبێژی میسری عەمرو دیاب بووە، هەروەها خۆشى هونەرمەندێکی دیارە.

لە دیداری لەگەڵ " ئه‌بڵه‌‌ فاهیتا" كه‌ پرۆگرامێكى ته‌له‌ڤزیۆنییه‌،‌ ئێوارەی رۆژی هەینی شیرین باسی زۆر شتی کرد، رەنگە بەرچاوترینیان ئەوە بێت کە ئێستا لەگه‌ڵ كوڕێكى ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵە و خەریکی چیرۆکی خۆشەویستیە.

شیرین گوتى ئه‌و گه‌نجه‌ له‌رێى ئینته‌رنێته‌وه‌ داواى خۆشه‌ویستى لێكردووه‌، سه‌ره‌تا قبوڵى نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ سێ ساڵه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵى هه‌یه‌ و كوڕه‌كه‌ داواى هاوسه‌رگیریشى كردووه‌، به‌ڵام شیرین رازى نه‌بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ عه‌مرو دیابیش باسى له‌وه‌ كرد، ئه‌و كاته‌ى ته‌مه‌نى 14 ساڵ بووه‌ دیابى ناسیوه‌ و ئێستا كچێكى لێى هه‌یه‌ به‌ ناوى نوور و هه‌رچه‌نده‌ له‌یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام په‌یوه‌ندى و دۆستایه‌تییان ماوه‌.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین