کەشناسى: لە سەنتەرى شارەکان باران و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان، دەربارەى ڕەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و باراناوى دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ شەممە (26/شوبات/2022) بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، بارانبارین بەشێوەی مامناوەندی دەبێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە هەندێک کات و شوێن بارانی بەلێزمە دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبارێت.

کەشناسى هەرێم سەبارەت بە ڕەوشى کەشوهەواى سبەى یەکشەممە دەڵێت، سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین