ئاسایشى هەولێر بکوژى شوفێرەکەى پەرلەمانى کوردستان دەستگیر دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا، دەستگیرکردنى بکوژى ئەو هاووڵاتییەى کە شۆفێر بوو لەپەرلەمانى کوردستان ڕادەگەیێنێت.

ئەمڕۆ شەممە (26/شوبات/2022)، ئاسایشى هەولێر ڕایگەیاند، "دوای رووداوی کوشتنی هاوڵاتی (دڵدار حەمەدەمین  مستەفا) لە ئێوارەی 10ی شوباتی 2022 لە شاری هەولێر، تیمەکانی لێکۆلینەوە و بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و توانیان ئەنجامدەری ئەم تاوانە بدۆزنەوە بە ناوی (عبدالقادر علی رسول) ناسراو بە (قادر قەلعە)".

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى ئاسایشى هەولێر دواى دەستنیشانکردنى شوێنى تاوانبار لە دەوروبەرى شارى هەولێر دەڵێت، "لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوە، هێزێکی بەڕێوەبەرایەتیمان چوونە ئەو شوێنە بە مەبەستی دەستگیر کردنی، بەڵام تاوانبار بە تەقەکردن رووبەرووی هێزەکە بووەوه‌ و لە ئەنجامیشدا بە برینداری دەستگیرکرا".

دەشڵێت، "ئیستا تاوانباره‌كه‌ لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەردایە و دوای تەواوبوونی لێکۆلینەوە، زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین