تەقە لە ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کرا
نوچەنێت
ژمارەیەک چەکدار لە شارى سلێمانی تەقەیان لە بارەگاى ئەنجومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەریى کوردستان کردووە و گوتەبێژى کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند: تەقەکارەکان لەلایەن پاسەوانى بارەگاکەوە دەستگیرکراون.
ئەمشەو یەکشەممە(27/شوبات/2022) ژمارەیەک چەکدار لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی تەقەیان لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای دادگەری کوردستان کردووە.
محەمەد حەکیم، گوتەبێژى کۆمەڵى دادگەریى کوردستان لە پەیجى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک نوسیویەتی: ئەمشەو کاژێر 07:30 دوو کەس لەبەردەم بارەگای ئەنجومەنی باڵا تەقەیان کردووە و لەلایەن پاسەوانەکانی بارەگا دەستگیرکران و بە سوپاسەوە ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی 104 ھاوکاربوون و ھەردووکیان لەژێر لێکۆڵینەوەن لە ئاسایش و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی ئەوانین.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment