کەشناسى هەرێم: باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێمى کوردستان، ئەگەرى هەیە ڕەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى باراناوى بێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانى زیاتر دەبارێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (یەکى/ئازار/2022)، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، کەشوهەواى ئەمڕۆ ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەر بارینى باران لە ناوچە شاخاوییەکان.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى چوارشەممە کەسناشى هەرێم ڕایدەگەیێنێت، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ دابارین لە هەندێ کات و شوێندا، ڕێژەکەى لە ناوچە شاخاوییەکان زیاترە، هەروەها ئەگەرى بارینى بەفرێکى کەم هەیە لە لوتکەى شاخە بەرزەکان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین