سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە کۆسرەت ڕەسووڵ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى دا بە بۆنەى کۆچى دوایی داکیان سەرەخۆشى کۆسرەت ڕەسووڵ، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (یەکى/ئازار/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لى، ‏سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، ‏بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى دایكیان، "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێكرد و هاوخه‌مى ‏له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.‏"

ڕۆژى (28)ـى شوباتى (2022)، زوبێدە سەعید ئۆمەر لە تەمەنى (87) ساڵیدا لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان کۆچى دواییکرد.

سەرۆک نێچیرڤان، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا "هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى ‏خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.‏"

لاى خۆیه‌وه‌  كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لى، "سوپاس و پێزانینى خۆیان و ‏خانه‌واده‌كه‌یان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى.‏"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین