فەرمانێکى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ ئازادکردنى حوکمدراوانى بادینان جێبەجێکرا کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزەڕیکى حوکمدراوانى بادینان ئاشکراى دەکات، فەرمانەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە کەمکردنەوەى ماوەى زیندانییەکەیان ئەمڕۆ کەوتە بوارى جێبەکردن و نێردراوە بۆ دادگاى تاوانى دووى هەولێر.

ئەمڕۆ سێشەممە (یەک/ئازار/2022)، بەشدار حەسەن،   سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان بە رووداوی راگەیاند، فەرمانەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی ماوەى زیندانى حوکمدراوانی بادینان ئەمڕۆ نێردرا بۆ دادگەی تاوانی دووی هەولێر و جێبەجێکرا.

بەشدار حەسەن گووتیشى، جگە لە شێروان شێروانی کە هەشت مانگی دیکە ئازاد دەکرێت، ئەوانی دیکە تەنها پێنج تا شەش مانگیان لە زیندان ماوە.

سەبارەت بە فەرمانەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، بەشدار حەسەن دەڵێت، ئەو فەرمانە بۆ هەموو جیهانی دەسەلمێنێت کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان باوەڕی تەواوی بە بیروڕای ئازاد هەیە و لەگەڵ دەستگیرکردنی رۆژنامەوانان نییە.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو فەرمانەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سیمای کوردستان جوانتر دەکات.

بەپێى فەرمانێکى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ماوەى زیندانى حوکمدراوانى بادینان بۆ (60%) بۆ هەر یەک لە ئەیاز کەرەم، گوهدار حەمەدەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی کەمکرایەوە، لە فەرمانە هەرێمییەکەدا هاتووە، بەگوێرەی ماددەی یەکەم لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 فەرمانی کەمکردنەوەی حوکمەکەیان دەرچووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین