دایکێك منداڵەکانى له باڵه‌خانه‌یه‌ك هه‌ڵده‌داته خواره‌وه
ئاماده‌كردنى: سیهام میران
گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆڕە کۆمەڵاتیەکان بڵاوبووه‌ته‌وه، كه ئازایى دایكێك نیشان ده‌دات. ئه‌ویش ئافره‌تێكى توركه له شارى ئیسته‌نبوڵ بۆ رزگاركردنى منداڵه‌كانى له ئاگركه‌وتنه‌وه له باڵه‌خانه‌كه‌یان، ناچار ده‌بێت چوار منداڵى فڕێ بداته خواره‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ى له نزیك رووداوه‌كه بوون دەڵێن، "ئێمە لە دەرەوەی باڵەخانەکەی ژنە تورکەکە دانیشتبووین، لە ناکاو گوێمان لە هاوار و بیستنی پاڕانەوە، وەك هەورێکی رەش و دووکەڵ لە ماڵەکەی خۆی دەهاتنە دەرەوە".
دواى كه ده‌زانن رووداوه‌كه چییه، خەڵك هەوڵیانداوه منداڵەکان رزگار بکەن، بە بڵاوکردنەوەی بەتانیەك لە ژێریان، بۆ ئەوەی منداڵەکان لە کەوتنە خوارەوە سەلامەت بن.
یەکێك لە شایەتحاڵەکان دەڵێت، "سەرەتا دووکەڵی رەش دەرکەوت، دواتر منداڵەکان لە پەنجەرەکان دەستیان کرد بە هاوارکردن و بەتانیەکانمان کردووە، دایکەکەش منداڵەکانی لە نهۆمی سێیەمدا فرێدا و ئێمەش توانیمان منداڵەکان بە سەلامەت بگرینەوە".
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەكانی ناوخۆی تورکیا، منداڵەکان پاش کەوتنەخوارەوە بۆ نێو بەتانی، راستەوخۆ بە ئەنبۆڵانس ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون بۆ دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندروستیان، دایکەکە وەك پاڵەوان سەیرکراوە بەهۆی ئەوەی بووە هۆی رزگارکردنی گیانی منداڵەکانی لەو ئاگرە سامناکەدا.
هه‌ر بۆیه‌یش رۆژنامه جیهانییه‌كان له‌وانه گاردیانى به‌ریتانى هه‌واڵیان له‌سه‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment