شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لەکاتی ئێوارەدا کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 2/ئازار/2022) بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە راگەیێندراوێکدادەڵێت: سبەی پێنجشەممە لەئەنجامی کاریگەری  نزمە پەستانی نمیچە دورگەی عەرەبی، ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە بەهۆی بەرز بونەوەی خێرای با بەتایبەتی لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە  کاریگەرییەکەی  زیاتر دەبێت.

بە پێی راگەیێندراوەکە، کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەکە لە ناوچەکانی باشوری هەرێم زیاتر دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمەباران لەناوچە جیاجیاکان، هەندێک جار ئەگەری رودانی هەورە بروسکەش هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین