مه‌سرور بارزانى: له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگا قسه‌م له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى كردووه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێى ئادارى 2022 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باس له كێشه داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى سه‌باره‌ت به نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى، "بڕیاره‌كه سیاسییه و نه‌ده‌كرا له‌م كاته‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدرێت و ته‌نیا مه‌به‌ستى سیاسى له دواوه بووه".
مه‌سرور بارزانى له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكراى كرد، له‌سه‌ر نه‌ناردنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى له‌سه‌ر نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه و پێى راگه‌یاندووه، ئایا به‌غدا ئاماده‌یه نه‌وته‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكات، وه‌ڵامیان ئه‌وه بووه له‌ڕووى ته‌كنیكیه‌وه ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن.
مه‌سرور بارزانى گوتیشى به مسته‌فا كازمى راگه‌یاندووه، ئایا به‌غدا ئاماده‌یه له برى ئه‌و نه‌وته‌ى هه‌رێم پاره‌ى هه‌رێم ته‌رخان بكات؟ له وه‌ڵامى ئه‌وه‌یشدا گوتوویانه پاره‌مان نییه.
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment