هه‌فته‌ى داهاتوو شاندی هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا کوردستانی

مه‌سرور بارزانى :

نوچه‌نێت

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، هه‌فته‌ى داهاتوو شاندى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر شایسته‌ داراییه‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات.

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى دیپلۆماسى وڵاتان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و له‌گه‌ڵیان باسى له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكى هه‌نوكه‌یى په‌یوه‌ست به‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌.

دواتر له‌ تویتێكدا ده‌ڵێ، “لەگەڵ بەغدا، ئامانجمان ئەوەیە بەشێکی شایستەی بودجە لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان، عێراق و کارمەندانی گشتی مسۆگەر بکەین. شاندەکەمان هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە بەغدا بۆ گفتوگۆی زیاتر”.

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێكى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین