بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: خۆڵبارین کۆتایی دێت کوردستانی

نوچەنێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی له‌دوێنێوه‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی هه‌رێمی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌ کۆتایی دێت.

ئەمڕۆ هەینی(4/ئازار/2022) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌زۆربه‌ی ناوچه‌کان ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونی تۆزێکی سوک و نمه‌ باران، له‌چه‌ند کاتێکی جیاوادا وبه‌تایبه‌تیش له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌کان.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە کۆتایی دێت کە لە دوێنێوە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین