پۆلیسى سلێمانى بەهۆى تەقەکردنەوە کەسێک دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەرێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى بە تۆمەتى تەقەکردن "تۆمەتبار"ێک دەستگیردەکەن و توانراوە دەستیش بەسەر چەکەکەى دا بگرن.

ئەمڕۆ شەممە (5/ئادار/2022)، پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تەقەكەرێكیان دەستگیركرد."

پۆلیسى سلێمانى زیاتر روونیدەکاتەوە، "دوای ئەوەی لەسنوری گەڕەكی سەرچنار دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی تەقەكردنەكەو دەركەوت كە تۆمەتبارێك تەقەی كردووە بۆیە دەستبەجێ‌ تۆمەتبارەكە دەستگیركرا."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى دا هاتووە، توانراوه‌ دەستیش بەسەر ئەو دەمانچەیەی كە تەقەی پێكردبوو  دابگرێت.

هەروەک دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ر ، ح ، س ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین