پۆلیسى سلێمانى لەسەر دزینى کەلوپەلى کشتوکاڵى سێ کەس دەستگیر دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (5/ئادار/2022)، پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێنی سەر بەبەشی پۆلیسی پێنجوێن سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەستابوون بەدزینی كەل و پەل و بۆری ئاوی كشتوكاڵی."
پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، دواى سکاڵاى چەند هەوڵاتییەک لەسەر دزینى بۆڕى ئاوى کشتوکاڵى، پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر تۆمەتباران "توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێك و ژمارەیەكی زۆر بۆری كشتوكاڵی كە بەتۆمەتباران بووە "
دەشڵێت، "لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار (ب، ر، ف) تەمەن 23 ساڵ، ( ف، ج، ع) تەمەن 24 ساڵ، (ش، أ، ع) تەمەن 22 ساڵ، كە پێشینەی تاوانی دزییان هەیە بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاند."
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment