دوو هاووڵاتى بە تۆمەتى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیر دەکرێن کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ئاشکراى دەکات، بە تۆمەتى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر و تەقەکردن لە خەڵکى دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (6/ئادار/2022)، پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (م. ا. ن) و (م. ی. خ) بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر کرد، کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW)یان لابوو و دەستی بەسەردا گیرا."

پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوەکەیدا روونیشدەکاتەوە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا "دەست بەسەر 44.8 گرام کریستاڵ، 82.6 گرام حەشیش، 73.255 گرام جامایکا، کلاشنکۆفێک و مەخزەنێکی بەتاڵ و 33 فیشەکی زیندوو، دەمانچەیەکی جۆری تورکی لەگەڵ 17 فیشەکی زیندوو، 3 دانە پایپی بەکارھێنانی کریستاڵ، 2 چەقۆ، 80 دەنکە حەبی ترامادۆڵ، 3 بتڵ خواردنەوەی کحولی لەگەڵ تەرازووی کێشانی ماددەی ھۆشبەردا گیرا."

هەروەک لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى هەولێردا هاتووە،  "ئۆتۆمبێلەکە و کەلوپەلەکان و هەردوو تۆمەتبارەکەش بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کران."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین