سەرۆک بارزانى پیرۆزبایى لە محەمەد حاجى مەحموود دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بە بۆنەى بەستنى حەوتەمین کۆنگرەى حیزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان، پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى محەمەد حاجی مەحموود و دەشڵێت، "هیوادارم ڕاسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەی پارتەكەتان خزمەتی زیاتری پڕۆسەی گەشەسەندنی سیاسیی هەرێمی كوردستان بكات."

ئەمڕۆ یەکشەممە (6/ئادار/2022)، سەرۆک مەسعود بارزانى، پەیامێکى پیرۆزبایی ئاراستەى محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیالت دیموكراتی كوردستان کرد بە بۆنەى بەستنى حەوتەمین کۆنگرەى حیزبەکەیان و هیوادەخوازێ ئەم "کۆنگرەیە خزمەتى تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات."

 

دەقى پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانى بۆ محەمەد حاجی مەحموود:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

برای بەڕێز كاك محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی بەستنی حەفتەمین كۆنگرەی پارتەكەتان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوە و سەركردایەتی و تەواوی كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەی پارتەكەتان خزمەتی زیاتری پڕۆسەی گەشەسەندنی سیاسیی هەرێمی كوردستان و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانیش لە ئەرك و چالاكییەكانیدا پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

مسعود بارزانی

٦ـی ئاداری ٢٠٢٢

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین