بەشە خۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت

بە پێی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری بازرگانی و بەڕێوەبەری کۆمەڵگای کۆگاکان، دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی کانونی یەکەم.

ئەمڕۆ یەکشەممە(6/ئازار/2022 ) لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر رایگەیاند: دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی کانونی یەکەمی 2022 لە سنوری پارێزگای هەولێر دەکرێت.

بەپێی راگەیێندراوەکە، بەشە خۆراکی ئەمجارە پێکهاتووە لە شەکر، فاسۆلیا و لەتکە نۆک، لەئێستادا له بنکەکانی (216+220+221) دەوروبەری شار لە بنەسڵاوە، کەسنەزان، شاوێس، پیرزین ، مەلائۆمەر و پیرمام دەستیپێکردوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین