پۆلیس ناسنامەى ئەو ئافرەتە ئاشکرا دەکات کە بە کوژراوى فڕێدرابوو کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى تەرمى ئافرەتێک لەسەر شەقامێک لە شارى هەولێر فڕێدەدەرێت، پۆلیسى هەولێر ناسنامەى قوربانییەکە ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، کوژراوە.

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، شەوى ڕابردوو کاتژمێر ١١ی شەو ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر "ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لەشەقامی ١٠٠مەتری نزیک چواڕێیانی فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەولەتی دەست بەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست دەستکرا بە لێکۆلینەوە."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى هەولێر، "لە دەرئەنجامی سەرەتایی دەرکەوت کە کوژراوەکە ئافرەتێکە بەناوی (إیمان سامی مغدید) تەمەنی (٢٠) ساڵە."

پۆلیسى هەولێر دەشڵێت، "لە ئێستادا ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر سەرقالی لێکۆلینەوەن لەسەر ھۆکاری ڕووداوەکە و بکەری ئەنجامدانی تاوانەکە، وە لە ئایندەیەکی نزیکدا ووردەکاری زیاتر بۆ ڕای گشتی دەخەینە روو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین