پارێزگارى هەولێر و دهۆک: هەر کەسێک یارى بە بازاڕ بکات بە توندترین شێوە سزا دەدرێ کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر و دهۆک هەڕەشە لەو بازرگان و خاوەن دوکانانە دەکەن نرخى کەلوپەلى خواردنیان بەرزکردۆتەوە و دەشڵێن، بە وردى چاودێرێى بازاڕ دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (7/ئادار/2022)، عەلى تەتەر، پارێزگارى دهۆک ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گرانبوونی ئارد و زەیت لە بازاڕدا پەیوەندی بە بۆرسەی جیهانییەوە هەیە و ئەو دوو ماددە خۆراکییە بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرایناوە گرانبوون، هۆکارێکى تر پەیوەندی بەو حاڵەتە سایکۆلۆژییەوە هەیە کە لای میللەتی ئێمە هەیە، ئەویش کڕینی زیاد لە پێویستی ئەو ماددە خۆراکییانەیە لە بازاڕدا.

عەلى تەتەر دەشڵێت، ئەوەی یاری بە رزقی خەڵک بکات، دەبێت چاوەڕێی تووندترین سزا بێت.

هەر سەبارەت بە گرانبوونى ماددە خۆراکییەکان، بەتایبەت ڕۆنى زەیت و ئارد، دوێنێ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، "ڕێگە بە هیچ کەس نادەین بەهەر بڕ و بیانوێک بێت یاری بەبازاڕ بکات و نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات."

ئەم لێدوانانەى هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆک لەکاتێکدا، ماوەى دوو ڕۆژ نرخى ڕۆنى زەیت لە بازاڕ و مارکێتەکانى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبۆتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین