لە سلێمانى دزیان کرد، لە هەولێر دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى، دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبار بە تاوانى دزى بە هاوکارى پۆلیسى نەهێشتنى تاوانى هەولێر ڕادەگەیێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (8/ئادار/2022)، پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر دوو تۆمەتباریان بەتاوانی دزیكردن دەستگیركرد."

دواى ئەوەى هاووڵاتییەک پۆلیسى نەهێشتنى تاوانى سلێمانى ئاگاداردەکاتەوە، پارەى لێدزراوە، دواى لێکۆڵینەوەى پۆلیسى سلێمانى دەرکەوت، "تۆمەتبار شاگرد بووە لای سكاڵاكارو بەهاوكاری تۆمەتبارێكی تر بڕی 10 هەزار دۆلاری لەسكاڵاكار بردووەو بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵاتووە."

پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، دواى "بەدواداچوونى بەردەوام بوو دەركەوت كە تۆمەتباران لەدەرەوەی وڵاتەوە گەڕاونەتەوە شاری هەولێر، سەرەنجام لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگرن بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتباران بووە."

روونیشکردۆتەوە،  لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ژ ، ه ، م - خ ، أ ، ع ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین