کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان دەربارەى ڕەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ سبەى پێشبینى دەکات ئەمڕۆ باران دەبارێت و سبەى پێنجشەممە بارینى باران بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (9/ئادار/2022)، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و باران دەبارێت، لە هەندێک کات و شوێندا بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی بەلێزمە دەبارێت، لەسەر لوتکەی شاخە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات.

کەشناسى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بە ڕەوشى کەشوهەواى سبەى پێنجشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارینى بەفر و باران بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین