ئاسایشی دەروازە سنورییەکان: 40کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا کوردستانی

نوچەنێت

40 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زاخۆ، ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه‌ لە ئێرانەوە هێنابوویان و به‌ نیاز بوون بیبەنە تورکیا.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 9/ئازار/2022)عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان رایگه‌یاند: 40 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاك له‌ قه‌زای زاخۆ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ئەوەشی راگه‌یاند، کە 40 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئێرانه‌وه‌ هێنراوه‌ته‌ زاخۆ و به‌نیاز بوون بیپه‌ڕێننه‌وه‌ توركیا، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ تۆمه‌تبارێك كه‌ خه‌ڵكی زاخۆیه‌ ده‌ستگیركراوه‌، دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ش به‌ره‌و ئێران و توركیا هه‌ڵاتوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین