سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى کەنەدا جەخت لە فراوانکردنى پەیوەندییە دوولایەنەکان دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى کەنەدا جەخت لە فراوانکردنى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کەنەدا دەکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/ئادار/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى له‌ گریگۆرى گالیگان باڵیۆزى تازه‌ى كه‌نه‌دا له‌ عیراق كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ باڵیۆزى تازه‌ى كه‌نه‌دا له‌ عیراق خواست و ئاماده‌یى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا."

سەبارەت بە پەیوەندییەکانى هەردوولا دەشڵێت، "بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سیاسیى عیراق و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌مى، دۆخى ئه‌منیى عیراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرستانى داعش تاوتوێ كران."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دا هاتووە، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش كرده‌وه‌ و تیشك خرایه‌ سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى كه‌نه‌دى له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین