پۆلیسى سلێمانى دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە، كە هەڵساون سوتاندنى کۆشکی كارمەندانی هاتووچۆ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/ئادار/2022)، بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بنكەی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو کۆشکی سەرشەقامی كارمەندانی هاتۆچۆیان لەشاری سلێمانی سوتاندبوو."

پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوەشدەکات، دواى ئەوەى کۆشکى سەرشەقامى کارمەندانى پۆلیسى هاتووچۆ لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی دەسوتێندرێ، "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوراچرا گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەماوەیەكی كەمدا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن ."

هەروەک لە کۆتایى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى دا هاتووە، "لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران (ه ، ع ، ع) و (س ، ع ، ق ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین