سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: با یادى ڕێککەوتنى (11) ئادار بكه‌ینه هانده‌رى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى گه‌لى كوردستان
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینى (11/ئادار/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەى (52)مین ساڵیادى ڕێککەتنى یازدەى ئادار دەڵێت، "ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عیراق ڕێزى له ڕێككه‌وتنه‌كه بگرتایه، وڵات و داهاتووى نه‌وه‌كانى له چه‌ندین شه‌ڕ و مه‌ینه‌تى ده‌پاراست و ئێستا عیراق به ته‌واوى وڵاتێكى دیكه‌ى سه‌قامگیر و ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو ده‌بوو."
دەقى په‌یامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له یادى ڕێككه‌وتنى 11ى ئازار دا:
ئه‌مڕۆ په‌نجا و دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتێكى مێژوویى و هه‌ره دیارى گه‌لى كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت كه ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى 1970ى نێوان حكوومه‌تى ئه‌وساى عیراق و شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلووله به ڕێبهرایهتیى بارزانیى نه‌مر.
ڕێككه‌وتنى 11ى ئازار گرنگترین ده‌ستكه‌وتى مێژووى نوێى تێكۆشانى ئازادیخوازیى گه‌لى كوردستانه كه بووه یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى یاسایى و دانپێدانان به مافه ڕه‌واكانى. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عیراق دواتر له ڕێككه‌وتنه‌كه په‌شیمان بووه‌وه، به‌ڵام بووه هۆى ناساندنى دۆزى گه‌لى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جیهان و بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سكه‌وته‌كانى دواترى له ڕاپه‌ڕین و دامه‌زراندنى قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و فیدرالیى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عیراق ڕێزى له ڕێككه‌وتنه‌كه بگرتایه، وڵات و داهاتووى نه‌وه‌كانى له چه‌ندین شه‌ڕ و مه‌ینه‌تى ده‌پاراست و ئێستا عیراق به ته‌واوى وڵاتێكى دیكه‌ى سه‌قامگیر و ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو ده‌بوو. ئێستاش ده‌بێ هه‌موومان له عیراق په‌ند له‌و وانه‌یه وه‌ربگرین و به پاراستنى فیدرالیزم و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى عیراق، ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان دابین بكه‌ین.
له‌م یاده‌دا سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى كوردستان ده‌نێرین و به شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه. با ئه‌م یاده بكه‌ینه هانده‌رى پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و یه‌كڕیزیى گه‌لى كوردستان كه ئه‌وساش سه‌ركه‌وتن و ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى لێكهوتهوه، هه‌ر به‌وه‌ش ده‌توانین مافه‌كان و ئێستا و داهاتووى قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان بپارێزین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
11ى ئازارى 2022
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment