گوتەبێژی هاتووچۆ: لە رۆژی دیاریکراوەوە جگە لە گرێبەستی ئەلیکترۆنی هیچ گرێبەستێکی تر ناخوات کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

فازڵ حاجی گووتە بێژی هاتووچۆی هەولێر، گرێبەستی ئەلکترۆنی لە سەری ساڵەوە دەستی پێکردووە، بەڵام لە دوای (15,3,2022) هیچ گرێبەستێکی تر ناخوات جگە لە گرێبەستی ئەلکترۆنی.

ئەمڕۆ شەممە (12/ئازار/2022) فازڵ حاجی گوتە بێژی هاتووچۆی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا سەبارەت بە گرێبەستی ئەلکترۆنی بۆ نوچەنێت گوتی "گرێبەستی ئەلکترۆنی لە سەری ساڵەوە دەستی پێکردووە، بەڵام لە دوای (15,3,2022) هیچ گرێبەستێکی تر ناخوات جگە لە گرێبەستی ئەلکترۆنی، ئێستا ئەم ماوەیە بۆ گرێبەستە کۆنەکانیش ئاسایی ئیش دەکرا ئەوەی گرێبەستی کۆنی هەبوو کە پێش سەری ساڵ کردبووی ئەویش دەیخوارد، بەڵام لە دوای ئەو رێکەوتەی کە دیاریکراوە تەنیا گرێبەستی ئەلکترۆنی دەخوات".

دەربارەسی تابلۆکانی ئۆتۆمبیل ئەو گوتە بێژە دەڵێت " جارێ هیچ تابلؤیەک نەگۆڕدراوە بەهیچ شێوەیەکیش نەمانگووتووە دەیگۆڕدرێت، هەرکاتێک گۆڕدرا ئێمە هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین