پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى بە تۆمەتى دزیكردن دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات و دەشڵێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیان گیراوە.

ئەمڕۆ شەممە (12/ئادار/2022)، پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لە بەشی پۆلیسی سەید سادق تۆماركرد كە لە دوكانەكانیان دزییان لێكراوە، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران دەستیپێكردو و سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیربكرێن."

بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیسى سلێمانى، تاوانباران لە قەزای پێجوێنیش تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە، “لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر چەند پارچە شتومەكێكی دزراودا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بەتۆمەتباران بووە."

پۆلیسى سلێمانى دەشڵێت، "لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ، ع، م) لەدایكبووی (1984) - ز، ر، ج) لەدایكبووی (1997) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوان و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین