شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا، شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، بەوهۆیەش پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 13/ئازار/2022) حسێن ئەسەدی، شارەزای کەشناسی عێراقی رایگەیاند: لە رۆژی سێشەممەوە شەپۆلێکی بەفروباران، عیراق و بە تایبەتیش هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. کە پلەی گەرما دەگاتە ژێر سفر.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: لە ئەنجامی بارستەهەوایەکی سارد کە سەرچاوەیەکەی دەریای ناوەڕاستە، شەپۆلێکی سەرما ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە. لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت، زۆربەی کاتیش لە بەیانیان و شەواندا پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.

بە پێی راگەیێندراوەکە ئەم شەپۆلە لە سێشەممەوە دەستپێدەکات و تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت. لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک باران و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین