كازمى به‌ سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى ئه‌منى سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى باڵاى ئه‌منى سه‌ردانى هه‌ولێر بكات بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و هێرشانه‌ى به‌ره‌به‌یانى دوێنێ له‌ لایه‌ن سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه‌، كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى ئادارى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، مسته‌فا كازمى به‌ سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى باڵاى ئه‌منى سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان شانده‌كه‌ى كازمى پێكهاتووه‌ له‌، عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق، جومعه‌ عیناد وه‌زیرى به‌رگرى و قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق.

باس له‌وه‌ كراوه‌، شانده‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ و سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوێنێ به‌ مووشه‌كه‌كانى ئێران بۆردومان كراون.

به‌ره‌به‌یانى دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 13ى ئادار به‌ 12 مووشه‌ك هه‌ولێر بۆردومان كرا و دواتر سوپاى پاسدارانى ئێران به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌ى له‌ ئه‌ستۆ گرت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین