ئاگادارییەک لە هاتووچۆى هەولێر بۆ شۆفیران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر ئەو شۆفێرانە ئاگادار دەکاتەوە، کە ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵگرى تابلۆى (فحص مۆقت) و  ژمارە باریکن، دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ نوێکردنەوەى کارتەکانیان.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/ئادار/2022)، فازڵ حاجى، وتەبێژى پۆلیسى هاتووچۆى هاتوو ڕاگەیاند، "سەرجەم هاوڵاتیان و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانی (فحص مۆقت) و ژمارە باریکەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق ئاگادار دەکەینەوە، کەوا لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی بەشی کارت و لەزگە بکەن لەهاتووچۆی هەولێر بۆتازەکردنەوەی کارتەکانیان."

وتەبێژى هاتووچۆى هەولێر زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، نوێکردنەوەى ئەم کارتانە، تەنها بۆ کارى پلاستیکییە، هەروەها مەرجە بۆ نوێکردنەوە، خاوەنی کارتەکە خۆی ئامادە بێت یاخود بریکارەکەى.

هەروەک دەشڵێت، پێویستە ئۆتۆمبێلەکان پشکنین و (pvi) یان ئەنجام دابێت، پێش ئەوەى دەست بە نوێکردنەوەى کارتەکانیان بکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین