شاخەوان عەبدوڵڵا: پێویستە حکومەتی فیدراڵ بە ئەرکی ئەخلاقی و یاسایی خۆی هەڵبستێت کوردستانی

نوچەنێت

د.شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند پێویستە حکومەتی فیدراڵی ئەرکی ئەخلاقی و یاسایی خۆی بەرامبەر قوربانیانی هەڵەبجە جێبەجێ بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 16/ئازار/2022) بەبۆنەی یادی کیمـیابارانی هەڵەبجە، د.شاخەوان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردەوە، کە ئەمڕۆ لە بەغدا یادی 34 ساڵەی تاوانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە دژی گەلی کوردستان لە شاری هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا.

د.شاخەوان نوسیویەتی: وێڕای وەستانی ساتێک بێدەنگی، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ قوربانیانی ئەو تاوانە لە هۆڵی پەرلەمان، بەمەبەستی ئاشناکردنی پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی ناو پەرلەمان لە سەرجەم پارێزگاکان بەگەورەیی ئەو تاوانە و قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، کرایەوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، ئەوەشی راگەیاندووە، لەم مەراسیمەدا ئاماژەیان بەوە داوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵی بەئەرکی ئەخلاقی و یاسایی خۆی هەڵبستێت لە قەرەبوکردنەوەی قوربانیانی ئەو شارە و تاوانەکانی تری رژێمی لەناوچوو، هەروەها رێکارەکانی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتەوە خێرا بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین