سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر کرد .

ئەمڕۆ چوارشەممە(16/ئازار/2022 )مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەماندا میلینگ، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هێرشی موشەکیی ناڕەوا بۆ سەر هاووڵاتییانی هەولێر تاوتوێ کراو سەرۆکی حکومەت هەوڵ و هەماهەنگی بەردەوام و هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی رونکردەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڵمەتی چەواشەکارانە لە دژی هەرێمی کوردستان و دەرخستنی راستییەکان.

بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای لە بەریتانیا کردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڵمەتی "چەواشەکارانە" دژی هەرێمی کوردستان و پشتیوانی هەولێر و بەغدا بکات.

هەروەها ئەوەش هاتووە: ئەماندا میلینگ دووپاتیکردەوە کە شانشینی یەکگرتوی بەریتانیا پشتگیریی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و-وڵاتەکەی پشتیوانێکی بەهێزی، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراقە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین