بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێرى پلانى ڕۆژانى نەورۆزى ڕاگەیاند
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینى (18/ئادار/2022)، بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ماتۆرسکیلی دووتایە بۆچون بۆسەیران بەهەموو شێوەیەک، تەنها ڕێگا دەدرێت بە ماتۆرسکیلی سێتایە، چونکە خەلکانێکی زۆر بۆ کاسبی کردن، یان وەکو شوێنگرەوەی ئوتومبێل بەکاریان دەهێنن بۆچونە سەیران."
دەقى پلانى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر بۆ ڕۆژانى نەورۆز:
بەمەبەستی دابینکردنی کەشێکی ئارام وهاتووچۆیەکی سەلامەت،بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر پلانێکی چەند خاڵی ئامادەکردوە کەبەیارمەتی هێزە ئەمنیەکانی تر لەپۆلیس و ئاسایش وزێرەڤانی جێبەجێ ی دەکات، کەبەم شێوەیە دەبێت
1. لەسەرجەم ئەو ڕێگایانەی کەبۆسەیرانگاکان دەچن بڵاوە بەئەفسەرو کارمەندانی هاتووچۆ دەکرێت بۆڕێکخستنی هاتووچۆ کە ئەوانیش(ڕێگای هەولێر.کەسنەزان دەربەند)(هەولێر .بەستۆرە. هەنارە)(هەولێر. بەستۆرە. شێخ توراب)(هەولێر.بێستانە)(هەولێر خەبات)(هەولێر. مەخمور) وەهەر ڕێگایەکی تر کەئەگەر هەبێت هاوڵاتیان ڕووی تێبکەن بۆسەیران،سەرباری ڕێگاسەرەکیەکانی ناوشار وچوڕیانەکان.
2. سەرجەم ڕێگایەکان کراوە دەبن بۆچون وهاتنەوە ،وەهیچ ڕێگایەک ناکرێت بەچون بەتەنها، یان گەڕانەوە بەتەنها.
3. هاتووچۆکردنی بارهەڵگرەکان کە کێشی هەڵگرتنیان لە4تەن بەرەو سەرەوە بێت قەدەغەیە بۆسەیرانگاکان وەلەدەروازەکانی شار ڕادەگیرێن.
4. قەدەغەکردنی ماتۆرسکیلی دووتایە بۆچون بۆسەیران بەهەمو شێوەیەک وەتەنها ڕێگا دەدرێت بەجولەکردنی ماتۆرسکیلی سێتایە، چونکە خەلکانێکی زۆر بۆ کاسبی کردن، یان وەکو شوێنگرەوەی ئوتومبێل بەکاریان دەهێنن بۆچونە سەیران.
5. سەرجەم مەفرەزەکان ئامێری پشکنینی مەینۆشیان لەلادەبێت وەپشکنین بۆهەر شوفێرێک دەکەن کەگومانی مەیخواردنی لێبکرێت.
6. لەسەرجەم ڕێگایەکان کامیرەی چاودێری تیژڕۆیی گەڕۆک دادەنرێت ،سەرباری کامیرە جێگیرەکان،کەئەو هەنگاوە بۆڕێگری کردنە لەدیاردەی تیژڕۆیی وپێشبڕکێکردن.
7. بەدرێژایی ڕۆژ لەڕێگای ڕادیۆی هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتیان و شوفێران لەباری شەقام وڕێگاوبانەکان ئاگادار دەکرێنەوە.
8. هێڵی گەرمی هاتووچۆ بەبەردەوام لەخزمەتی هاوڵاتیان دەبێت کەژمارەکەی (440)وەدەتوانن هاوڵاتیان لەکاتی پێویست وبۆ بەهاناوەچون پەیوەندی پێوەبکەن.
نەورۆزتان پیرۆز وبەهیوای گەشت وسەیرانێکی خۆش وسەلامەت
ب هاتووچۆی هەولێر
2022/3/18

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment