پۆلیس تۆمەتبارێکى دەستگیرکرد کە لە سێ شوێنى فەرمانى دەستگیرکردنى هەبووە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، سێ فەرمانى دەستگیرکردنى لەسەر هەبووە.

ئەمڕۆ شەممە (19/ئادار/2022)، بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک. ع. ر) دەستگیر کرد" كە سێ فەرمانى دەستگیرکردنى لەسەر بووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى هەولێردا هاتووە، تاوانبار بەپێى، "بەپێی ماددە (2ی مۆبایل) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، هەروەها بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان، لە بنکەی پۆلیسی شەمامک داواکرابوو و بەپێی ماددە (432) لە یاسای سزادان، لە بنکەی پۆلیسی (ڕاستی) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو."

هەروەک دەشڵێت، "تۆمەتباری ناوبراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر دەمانچەیەکدا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و درایە دادگا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین