شەپۆلێکى بارانبارین بۆ هەرێمى کوردستان بەڕێوەیە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پێشبینى دەکرێ لەم هەفتەیە هەرێمى کوردستان شەپۆلێکى باران بارین بیگرێتەوە و چەند ڕۆژێکیش بەردەوام دەبێت.

هەروەها  بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی بۆ پێشبینییەکانى کەش و هەوا بۆ (48) کاتژمێرى داهاتوو دەشڵێت، پێشبینى دەکەن کەش و هەواى بەیانى ڕۆژى چوار شەممە ئاسمان هەورەو و بارانیش لە ناوچە شاخاوییەکا ببارێت.

بەپێى ماڵپەڕە جیهانییەکانى کەش و هەوا، پێشبینى دەکرێت ڕۆژى پێنج شەممە و هەینى داهاتوو، زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان شەپۆلێکى باران بارین بیگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین