کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ ئەگەرى باران بارین هەیە و سبەش لە کاتى جیاوازدا باران دەبارێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (21/ئادار/2022)، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ڕەوشى كەشوھەوای (48) كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران، لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت، لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەفربارین هەیە.

کەشناسى هەرێم لە بارەى کەشوهەواى سبەى دووەم ڕۆژى نەورۆز دەشڵێت، سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانبارین لە کات و شوێنی جیاوازدا، لە ناوچە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین