ساناى مام یوسف بە تۆمەتى سوکایەتیکردن بە شەهیدان دەستگیرکرا رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، "بەتۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان و دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ سەنا یوسف ئه‌حمه‌د دانیشتوی سلێمانی گوندی  ئەڵمانی دەستگیرکرا."

ئەمڕۆ دووشەممە (21/ئادار/2022) دواى بڵابوونەوەى تۆمارى دەنگى هاووڵاتى سەنا یوسف ئەحمەد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا سوکایەتى بە شەهیدانى هەڵەبجە و خەڵکى ئەو پارێزگایە دەکات و دەستخۆشى لە سەددام حوسێن، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسى پارێزگاى هەڵەبجە دەستگیرکرا.

پۆلیسى پارێزگاى هەڵەبجە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە سەرسکاڵای  بەڕێوەبەرایەتی گشتی  شەهیدان و ئەنفال کراوانی پارێزگای  هەڵەبجە بەتۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان ودانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی هەڵەبجە لە شاری  سلێمانی  بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی  پۆلیسی پارێزگای  سلێمانی  تۆمەتبار سەنا یوسف ئه‌حمه‌د لە دایکبووی (1994)  بەپێ  مادەی دووی  خراپ بەکارهێنانی ئامێری  پەیوەندیکردن دەستگیر کرا".

دەشڵێت، "بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە تا رۆی 30ی ئازار/ مارسی 2022، بەندکرا و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی شەهید  سەرکار  بۆ رێکخراوە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین