گەڕان بە دواى سێ گەنجە بێسەروشوێنەکەى قەزاى ماوەت بەردەوامە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەو سێ گەنجەى ئێوارەى دوێنێ لە چەمێکى سنوورى قەزاى ماوەت لەکاتى مەلەکردن بێسەروشوێن بوون، تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە، قائیمقامى ئەو قەزایەش دەڵێت، گەڕان و بەدواداچوونەکان فراوان تر دەکەین.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/ئادار/2022) کەمال محەممەد، خزمى ئەو سێ گەنجەى لە ئاوى خەمۆلۆکە دوێنێ بێسەروشوێنن بە روودواى ڕاگەیاند، تائێستا تەنیا جلوبەرگ و مۆبایلی گەنجەکانمان دۆزیونەتەوە، چونە شوێنەکە زۆر سەختە و کەسێک شارەزا نەبێت نابێ بگەڕێت، چونکە پێ ترازانێک کارەسات دروستدەکات.

دوێنێ دووشەممە کامەران حەسەن، قائیماقمی قەزای ماوەت ڕایگەیاند بوو، بەدواداچوون و گەڕانەکان فراوانتر دەکەن و بۆ ئەمڕۆش بە تیمی غەواس و هێلیکۆبتەر بەردەوام دەبن لە گەڕان و پشکنینەکان.

هەروەها عەلى عوسمان، کە زاواى هەڵکەوتە لەکاتى گەڕان بەدواى سێ گەنجەکەدا ڕایگەیاند، پێشتر باوکى هەڵکەوت دوو کوڕى ترى لەدەستداوە، بۆیە ئێستا لە بارودۆخێکى زۆر خراپ دایە.

بەپێى قسەى کەسوکارى سێ گەنجەکە، دواى ئەوەى هەڵکەوتى تەمەن (32) ساڵ بۆ وێنەگرتن دەچێتەسەر کەنارى چەمەکە و دواتر بەردەبێتەوە،  کۆسار نەوزادى تەمەن (22) ساڵ و دەروون رەئوفى (28) ساڵ هەوڵى ڕزگارکردنى هەڵکەوت دەکەن کە زاوایانە و لە هەولێرەوە هاتووە، ئەوانیش بێسەروشوێن دەبن و تا ئێستا نازانرێت خنکاون یاخود لە شوێنکى ئەو چەمە خۆیان ڕزگار کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین