پارتى لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى عێراق کۆدەبێتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (21/ئادار/2022)، سەرچاوەیەک کوردستان 24ى ڕاگەیاند، لەم نزیکانە شاندێکى باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵبژاردنى سەرۆک ۆکمارى عێراق و چەند بابەتێکى تر بگاتە بەغدا.
هەروەها سەرچاوەکە ئەوەشى ئاشکراکردووە، شاندەکەى پارتى لەلایەن فازڵ میرانى، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرۆکایەتى دەکرێ و هه‌ریه‌ك له جه‌عفه‌ر ئیمینكی، نازه‌نین وسو و عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئه‌ندامی شانده‌كه دەبن.
جێگەى ئاماژەپێدانە، ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد، کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق، گەیشتە بەغدا و وا بڕیارە ڕاستەوخۆ دەست بە گفتوگۆ و کۆبوونەوە بکات لەگەڵ فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکان، چونکە وەک پێشتر ڕاگەیێندرابوو، ڕۆژى (26)ـى ئادارى (26)ـى ئادار، لە پەرلەمانى عێراق پرۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى عێراق بەڕێوەبچێت.
.png)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment