یاسای رزگاربووانی ئافره‌تانى ئێزدی رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە
سیهام میران، تایبەت بە نوچەنێت
بەهار مەحمود، په‌رله‌مانتارى كورد له لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عێراق لە لێداونێکیدا بۆ نوچەنێت گووتی، "شانازی بەو کۆششەمان دەکەین کە بۆ دەرکردنی ئەو یاسایە داومانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش کەلێنێکی تێدایە"
بەهار مەحمود مه‌به‌سته‌كه‌ى روونكرده‌وه و گوتى، "ئەم یاسایە چارەنووسی منداڵانی داعش یەکلایی ناکاتەوە، بۆیە ئەو یاسایە کەموکوڕی تێدایە".
لە بەشێكی تری قسەکانی بەهار مەحمود داوای لە حکومەتی عێراق کرد بە زووترین کات دەست بەجێبەجێکردنی یاساکان بکات و رزگاربووانی ژێر دەستی داعش قەرەبوو بکاتەوە.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ئه‌مڕۆ به‌هار مه‌حمود راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، دووپاتی ئەوەش دەکاتەوە، ئەگەر به یاسایەکی تریش بێت، دەبێت چارەنووسی منداڵەکانى داعش یەکلایی بکرێتەوە.
دوێنێ په‌رله‌مانى عێراق یاسایه‌كى تایبه‌تى بۆ رزگاربووانى ئافره‌تانى ئێزدى په‌سه‌ند كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و چه‌ندان ناوه‌ندى تر ستایش كرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment