سێ گەنجە بێسەروشوێنەکەى قەزاى ماوەت سێ ڕۆژە هیچ شوێنەوارێکیان نییە کوردستانی

نوچەنێت:

گەڕان بەدواى بێسەروشوێن بوونى ئەو سێ گەنجەى ڕۆژى یەکەمى نەورۆز لە  چەمی خەمەلوکە سنوورى قەزاى ماوەت کەوتە ناو ئاوى ئەو چەمەوە، هیچ شوێنەوارێکیان دیار نییە، ئەمڕۆ بە شێوەیەکى فراوانتر دەست بە گەڕان و پشکنینەکان دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/ئادار/2022) کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت بە خەندانی راگەیاند، لەو گەڕان و پشکنینانەى دوێنێ ئەنجامیان داوە بۆ دۆزینەوەى سەرەداوێک لەبارەى چارەنووسى کۆسار نەوزاد، دەروون رەئووف و هەڵکەوت، تا ئێستا هیچ سەرەداوێکان نەدۆزیتەوە، ئەمڕۆ جارێکى تر دەست بە گەڕان دەکەینەوە. 

کامەران  حەسەن دەشڵێت، ئەمڕۆ تیمێکى مەلەوانى شارەزا لە تەق تەقەوە بۆ ماوەت دێن،  بەڵکو بتوانین ئەمڕۆ بیاندۆزینەوە، بەڵام شوێنی ئاوەکە سەختە، کەشوهەواش زۆر ساردە ئەمەش گرفتی بۆ دروست کردوین.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى یەکەمى نەورۆز، کۆسار و دەروون خزمى یەکترن، لەگەڵ هەڵکەوت کە زاوایانە و خەڵکى هەولێر بۆ سەیران و وێنەگرتن دەچنە کەنارى چەمی خەمەلوکە یەکێکیان کەوتووەتە ناو چەمەکەوە و دووەکەی تریش هەوڵیانداوە ڕزگارى بکەن، بەڵام هەرسێکیان بێسەروشوێنن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین