پۆلیسى سلێمانى فەرمانى دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵڵاى کوێخا موبارەک دەرچوو کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، بەپێى بڕیارى دادگا لەسەر کوشتنى کارمەندێکى ئاسایش لە چەمچەماڵ، فەرماندى دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵڵاى کویخا موبارەک و دوو کوڕى دەرچووە، دەشڵێت، هەر کوێ بیندرا دەستگیر بکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/ئادار/2022)سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە خەندانی راگەیاند، لەسەر کوژرانى گەنجیک لە ڕۆژى (20)ى ئەم مانگە فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەبدوڵای کوێخا موبارەک و شەش کەسی دیکە دەرچووە، بڕیارەکەش لەلایەن دادگاوە دراوە بەڵام هەر هەمویان لە ئێستا بۆ شوێنکى نادیار ڕۆیشتوون.

دەشڵێت، دادگا نوسراوی بۆ هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە تا تۆمەتباران لەهەرکوێیەک بینران، دەستگیربكرێن و رادەستی یاسا بکرێن.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى (20-3) لە شەڕێکدا کارمەندێکى ئاسایش لە چەمچەماڵ بە ناوى محەمەد عوسمان تەمەن (33) ساڵ کوژرا، هەر زوو بنەماڵەى کوژراوەکە سکاڵایان لەسەر عەبدوڵڵاى کوێخا موبارەک تۆمارکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین