سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: مادلین ئۆلبرایت جێگەیەکی تایبەتی لە مێژووی کوردستاندا هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى مادلین ئۆڵبرایت، وەزیرى دەرەوەى پێشووى ئەمەریکا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، رۆڵێکی گرنگی لە کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوخۆی ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی رابردوو هەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/ئادار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ئەژمارى تایبەتى خۆیدا لە تویتەر و لە تویتێکدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی مادلین ئۆڵبرایت، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا دەکات.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە شێکى ترى تویتەکەیدا دەڵێت، مادلین ئۆلبرایت جێگەیەکی تایبەتی لە مێژووی کوردستاندا هەیە و رۆڵێکی گرنگی لە کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوخۆی ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی رابردوو هەبووە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ (23)ـى ئادار مادلین ئۆڵبرایت، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لە تەمەنى (84) ساڵى دا، کۆچى دواییکرد، ڕۆڵێکى گرنگى بینى لە ڕێککەوتنى واشتن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕى ناوخۆ لە نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان.

واڵێکی ناخهەژێنە. دەزانم زۆر کەس لەم باڵەخانەیەدا هەن کە خەمبارن و ئەمڕۆ لە پرسەدان. بێگومان هزر و بیرمان لای ئەو و خێزانەکەی و ئەو خەڵکە زۆرەیە کە لەم باڵەخانەیە، لەم وڵاتە و لە سەرانسەری جیهان کاریگەریی ئەویان لەسەر هەبوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین