پۆلیسى سلێمانى سێ تەقەکەر دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی بەكرەجۆ سێ‌ تەقەكەریان دەستگیركرد و دەستیشیان گرت بەسەر (3) چەك لە جۆری دەمانچە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/ئادار/2022)، پۆلیسى سلێمانى ڕاگەیاند، "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەسنوری گەڕەكی بەكرەجۆ دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ‌ نوسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو و دوای بەدواداچوون توانرا تۆمەتباران دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر سێ‌ چەك لە جۆری دەمانچەو ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتباران بووە."

پۆلیسى سلێمانى لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "لە ئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار (د، ن، م)، (ب،ع،م)، (أ، ف، ت) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە. "

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین