پۆلیسى سلێمانى باندێکى نۆ کەسى دەستگیر دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (28/ئادار/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەچەند چالاكییەكی جیادا توانرا 9 تۆمەتبار بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیربكرێن."
بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى، "سەرجەم تۆمەتباران بەناسنامە كوردن و توانراوە لە (ناحەیەی عەربەت و گەرەكەكانی هووانە، كانی كوردەو سەرچنار) لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن و بەشێك لەوتۆمەتبارانە لەكاتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەردا دەستگیركراون."
ئەوەش هاتووە، تۆمەتباران "(چ، ن، ف) لەدایكبووی 1994 ڕەگەزی مێ، (غ، ج، ع) لەدایكبووی 1987 ڕەگەزی مێ، (ل، م، أ) لەدایكبووی 1988 رەگەزی مێ، (أ ،ع، ح) لەدایكبووی 1980 رەگەزی نێر، (م، م، س) لەدایكبووی 1985 رەگەزی نێر، (ع ،م ،أ) لەدایكبووی 1996 رەگەزی نێر، (ب، و، س) لەدایكبووی 1993 رەگەزی نێر، (م، ج، ع) لەدایكبووی 1984 رەگەزی نێر، (س، ج، ع) لەدایكبووی 1982 رەگەزی نێر، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 26 و 30 یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان وكارتێكەرە عەقڵییەكان ڕاگیراون."
پۆلیسى سلێمانى لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، ئەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانی دزیكردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەریان هەبوو و "لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لە جۆرەكانی هیرۆین، دەرزی هیرۆین و شیشە و كەلوپەلی بەكارهێنانی مادەكان."
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment