سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى گەیشتنى پێکوتەى کۆرۆنا بۆ هەرێمى کوردستان: سوپاسی کۆماری چین ده‌كه‌ین
نوچەنێت:
سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەشڵێت: "ده‌بێت ڤاكسین بۆ زیاتر له (6) ملیۆن هاووڵاتی هەرێم دابین بكه‌ین، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا كار له سه‌ر ئەنجامدانی بەرنامەیەکی کوتانی گشتگیر بۆ دانیشتوانی هەرێم دەکات."
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمى كورستان:
خۆشحاڵم به گه‌یشتنی یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی کۆڕۆنا (COVID-19 ) بۆ هه‌رێمی كوردستان، کە لە لایەن وڵاتی چینەوە بەخشراوە.
سوپاسی کۆماری چین ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م هاوكارییه مرۆییە، كه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ هەوڵەکانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان دژ به ڤایرۆسه‌كه و پاراستننی پزیشكان و كارمه‌ندانی هێڵی پێشه‌وه.
پاش په‌سه‌ندكردنی پلانی دابه‌شكردن، ڤاكسینه‌كان بۆ سه‌نته‌رەکانی دیاریكراو له هەموو پارێزگاکان، دابین ده‌كرێت تاکو بدرێ به‌و گروپانەی له هێڵی پێشەوەن و مەترسییان لەسەرە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ، کار ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسین و دڵنیابون لە دابینکردنی بەشی هەرێم لەو بڕە ڤاکسینەی بە حکومەتی فیدراڵ دەدرێت، ئێمە لەگەڵ کۆمپانیا پێشەنگەکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسین، ڕاستەوخۆ لە پەیوەندیداین بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان. من بەجیددی کار لە سەر ئەم بابەتە دەکەم و بەدواداچون ده‌كه‌م بۆ دڵنیابون لەوەی، هەر کوردستانییەک بە زوترین کات ڤاكسینی پێ بگات.
بێگومان ئەمە كارێكی ئاسان نابێت، بەڵام ده‌بێت ڤاكسین بۆ زیاتر له 6 ملیۆن هاوڵاتی هەرێم دابین بكه‌ین، حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئێستا كار له سه‌ر ئەنجامدانی بەرنامەیەکی کوتانی گشتگیر بۆ دانیشتوانی هەرێم دەکات، كه تیمی ته‌ندروستی و کارمەندانی هێڵی پێشه‌وه‌ی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا و كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئەوانەی مەترسیی توشبونیان هەیە دەگرێتەوە. پاشان كوتانی زۆرترین ڕێژه‌ی هاوڵاتیان به‌پێی ته‌مه‌ن و ڕێنماییە دیاریکراوەکان دەست پێ دەکات . هیوادارین دوای ئەم قۆناغە، بتوانین بگەڕێینەوە سەر ژیان و گوزەرانی خۆمان و دۆخی ئابوریش گەشە بکاتەوە.
من دڵنیام ده‌توانین باردۆخه‌كه ئاسایی بکەینەوە، بەڵام بێگومان حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت بە تەنیا ئەمە بکات، بۆیە دەبێت هاوڵاتییان بەگشتی، هاوکار و یارمەتیدەر بن و ڕۆڵی خۆیان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا بگێڕن . ئه‌مه‌ش لە ڕێگەی پابەندبوون بە ڕێنماییه‌كانی تەندروستی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی کە لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگەیە بە گشتی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment