پارتى بارەگاى لقى (5)ـى بەغداى تەخت کرد کوردستانی

نوچەنێت:

لە دواى دوو جار هێرشکردنە سەر بارەگایەکى پارتى و سوتاندنى، ئەمڕۆ بە فەرمانى سەرۆک مەسعود بارزانى، بارەگاى لقى (5)ـى پارتى دیموکراتى کوردستان رووخێندرا و سەرجەم کاروچالاکییەکانى ئەو حیزبەش لە بەغدا ڕاگیرا.

ئەمڕۆ سێشەممە (29/ئادار/2022) لقی (5)ـى پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا راگەیێندراوێک دەڵێت، بەهۆی ئەوەی دووەمجارە بارەگاکەیان دەسووتێندرێت و تاڵان دەکرێت، بەبێ ئەوەی هیچ لێپێچینەوەیەک بکرێت، بۆیە بڕیاریداوە بارەگای لق دابخات و سەرجەم چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکانی لە بەغدا رابگرێت.

بەپێى زانیارییەکان، جگە لە ڕاگرتنى چالاکییەکانى، ئەمڕۆ بە فەرمانى سەرۆک مەسعود بارزانى بارەگاى لقى (5)ـى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەغدا دەرووخێندرێت ئەمەیش وەک هەڵوێستێک بۆ جارى دووەم لەلایەن گرووپەکانى نزیک لە ئێران هێرشکرایە سەر لقى (5)ـى پارتى و سوتێندراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین